بۆ شه‌وی سێهه‌م له‌سه‌ر یه‌ک میسریـیه‌کان بێ ئه‌وه‌ی گوێ به بڕیاری قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ بده‌ن له‌سه‌ر شه‌قامه‌کان ماونه‌ته‌وه و له‌سه‌ر داواکه‌یان سوورن، ئه‌ویش کۆتایی هێنان به حوکمڕانی حوسنی موباره‌ک که بۆ 30 ساڵه سه‌رۆکه.
محه‌مه‌د ئه‌لبه‌رداعی که‌سایه‌تی ناوداری ئۆپـۆزسیۆن ڕۆژی یه‌کشه‌ممه له گۆڕه‌پانی ته‌حریری قاهیره‌ی پایته‌خت گوتی چیتر ئه‌وان ناتوانن به‌ره‌و دواوه بگه‌ڕێنه‌وه پاش ئه‌وه‌ی ئه‌و ڕاپه‌ڕینه‌یان له دژی حوسنی موباره‌ک ده‌سـتپـێـکردووه.
نزیکه‌ی 5 هه‌زار که‌س له خۆپـیشـانده‌ران ده‌سـتیان به چه‌پڵه لێـدان کرد کاتێـک محه‌مه‌د ئه‌لبه‌رداعی داوای کۆتایی هێنان به حوکمی موباره‌ک کرد و گوتی میسرێـکی ئازاد و سه‌ربه‌رز بێته دی. گۆڕه‌پانی ته‌حریر بووه‌ته ناوه‌ندی خۆپـیشـاندانه‌کانی دژ به موباره‌ک.
هه‌روه‌ها له شـاره‌کانی دیکه‌ش خه‌ڵـکی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆیان پـشـتگوێ خستووه و له خۆپـیشـاندانه‌کانیان به‌رده‌وامن، له‌وانه شـاری ئه‌سکه‌نده‌ریـیه‌ی باکوری میسر که له‌وێ به هه‌زاران که‌س بۆ چه‌ند کاتژمێرێـک له ڕێـپـێوان به‌رده‌وام بوون.
حکومه‌ت لای خۆیه‌وه ده‌ڵێت قه‌ده‌غه‌کردنی هاتوچۆ بۆ ڕۆژی دووشه‌ممه‌ش به‌رده‌وام ده‌بێت و له کاتژمێر 3 ی پاش نیوه‌ڕۆوه ده‌سـتپـێـده‌کات نه‌ک 4 که ڕۆژانی پـێشـتر وا بڕیار درابوو.
به‌پـێی هه‌واڵه‌کان بڕیاره له ڕۆژی دووشه‌ممه‌وه هێزه‌کانی پـۆلیس بگه‌ڕێنه‌وه بۆ سه‌ر شه‌قامه‌کانی چه‌ند ناوچه‌یه‌کی قاهیره پاش ئه‌وه‌ی له دوو ڕۆژی ڕابردوو له شه‌قامه‌کان کشـابوونه‌وه به‌هۆی ئه‌و پـێـکدادانه توندانه‌ی له‌گه‌ڵ خۆپـشـانده‌راندا کردیان.
سه‌رچاوه ئاسایشیـیه‌کان ده‌ڵێن هێزه‌کانی پـۆلیس به مه‌به‌سـتی ئه‌نجامدانی کاری ئاسایی خۆیان و ڕێـگه‌گرتن له دزی و تاڵانی ده‌گه‌ڕێنه‌وه سه‌ر شه‌قامه‌کان نه‌ک بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ خۆپـیشـانده‌راندا.
له دوو ڕۆژی ڕابردوو ته‌نها هێزه‌کانی له‌شـکر له‌سه‌ر شه‌قامه‌کاندا بوون و هیچ هه‌وڵێـکیان بۆ بڵاوپـێـکردنی خۆپـیشـانده‌ران نه‌دا.
زۆربه‌ی میسریه‌کان زیاتر ڕێز له له‌شـکر ده‌گرن، ده‌ڵێن ده‌زگای پـۆلیس گه‌نده‌ڵ و سه‌رکوتکه‌ره.