کاربه‌ده‌ستێکی ئاسایشی میسر ده‌ڵێت خۆنیشانده‌رێك کوژراوه و ژماریه‌کیش برینداربوونه له کاتی خۆنیشاندانێك له دژی ئاماده‌نه‌بوونی حکومه‌ت که ڕێگه‌یان پێ بدات کاری ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی کڵێسایه‌کی نوێ به کۆتایی بهێنن.
چوارشه‌ممه، زیاتر له 150 که‌س له‌گه‌ڵ پۆلیسی دژه ئاژاوه به‌گژ یه‌کداچون. خۆنیشانده‌ران به‌ردیان له ئه‌فسه‌رانی پۆلیس گرت و ئه‌وانیش له وه‌ڵامدا گازی فه‌رمێسک ڕێژیان به‌کار هێنا.
کاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن پۆلیس زیاتر له 20 خۆنیشانده‌ری ده‌ستگیر کرد.
ئه‌م هه‌رایه له جیزه ده‌وروبه‌ری قاهیره سازبوو پاش ئه‌وه‌ی کاربه‌ده‌ستان ڕێگه‌یان له ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی کڵێسایه‌ك گرت و گوتیان کۆمه‌ڵگای مه‌سیحی مۆڵه‌تی دروست بۆ سازکردنیان وه‌رنه‌گرتبو.
مه‌سیحه‌کان له سه‌دا 10ی حه‌شاماتی میسر پێک ده‌هێنن و زۆر جاران گله‌یی ده‌که‌ن که فه‌رق و جیاوازیان له‌گه‌ڵ ده‌کرێت و به پێی ژماره‌یان نۆێنه‌رایه‌تیان له وڵاتی زۆرینه موسڵمان نیـیه.