کاربه‌ده‌ستانی میسری ده‌ڵێن له ئاکامی ته‌قینه‌وه‌یه‌ک، ڕه‌وانه‌کردنی گازی سروشتی بۆ ئوردن و ئیسرائیل ڕاگیراوه
ته‌قینه‌وه‌که له وێزگه‌یه‌کی ڕه‌وانه‌کردنی گاز له نیمچه دورگه‌ی سینای باکوری میسردا ڕوویداوه و ئاگرێـکی گه‌وره‌ی لێـکه‌وتۆته‌وه و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کانی ناچار کردووه ڕه‌وانه‌کردنی گازه‌که ڕابگرن.
ئاژانسی ئه‌سۆشێتد پـرێس له زاری مه‌جدی ته‌وفیق سه‌رۆکی کۆمپانیای گازی سـروشـتی میسره‌وه بڵاویکردۆته‌وه که گوتوویه‌تی لێچوونی گاز بووه‌ته هۆکاری ئاگربه‌ربوونه‌که. به‌ڵام ئاژانسه‌که ده‌ڵێت کاربه‌ده‌ستێـکی ئاسایشی ناوچه‌که گوتوویه‌تی شتێـک له ناو وێزگه‌که‌دا ته‌قیوه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها فه‌رمانداری ناوچه‌که عه‌بدول وه‌هاب مه‌بروک گوتوویه‌تی ئه‌و گومان ده‌کات ئه‌مه کارێـکی تێـکده‌رانه بێت.
جێی ئاماژه پـێـکردنه 80% وه‌به‌رهه‌مهێنانی ئه‌لیکتریک له ئوردن له‌سه‌ر گازی سروشتی میسر ده‌وه‌ستێت. کاربه‌ده‌سـتانی ئوردن ده‌ڵێن ئێسـتا به‌نزین و گازۆیل به‌کارده‌هێنن بۆ کارپـێکردنی وێزگه‌کانی به‌رهه‌مهێنانی ئه‌لیکتریک.
کاربه‌ده‌سـتانی ئوردن ده‌ڵێن به‌نزین و گازۆیلیان به‌شی ئه‌وه هه‌یه که بۆ ماوه‌ی سێ هه‌فته ئه‌لیکتریـکی وڵاته‌که‌ی پێ دابین بکه‌ن، به‌ڵام ئه‌م ئاڵوگۆڕه ڕۆژانه 4.2 ملیۆن دۆلار له‌سه‌ر وڵاته‌که ده‌که‌وێت.
کاربه‌ده‌سـتانی ئوردن ده‌ڵێن ده‌سه‌ڵاتدارانی میسر پـێشبینی ده‌که‌ن ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌کی بوێت هه‌تاکو لوولله‌که چاک ده‌کرێته‌وه.
هێڵی ئه‌و لووله‌یه‌ی که بۆ ئیسرائیل ده‌چێت هیچ زیانی پـێـنه‌گه‌یشـتووه. به‌ڵام کاربه‌ده‌سـتانی ئیسرائیل ده‌ڵێن به شێوه‌یه‌کی کاتی ڕه‌وانه‌کردنی گازیش له‌و هێڵه‌وه ڕاگیراوه هه‌تاکو زیانه‌کانی له‌و وێزگه‌یه که‌وتوونه‌ته‌وه مه‌زه‌نده ده‌کرێن.