چالاکوانانی میسری ده‌ستیان به گردبوونه‌وه له گۆڕه‌پانی ته‌حریر کردووه به مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی داوا له به‌رپـرسانی حکومڕانی کاتی له‌شکری بکه‌ن، دوای لێبوردن بکه‌ن، به‌هۆی پیاده‌کردنی توند ئامێزی ئه‌م دوایـیه، ئه‌وه‌ی له دژی خۆپیشانده‌رانی ژن ئه‌نجامدرا و هه‌روه‌ها داوش له به‌رپرسانی حکومڕانی له‌شکری میسری ده‌که‌ن به خێرایی پلانیان بۆ گواستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات بۆ حکو‌مه‌تێکی سیڤیل به ئه‌نجام بگه‌یه‌نن.
گردبوونه‌وه‌که‌ی ئه‌مڕۆی گۆڕه‌پانی ته‌حریریان ناو ناوه " هه‌ینی گێڕانه‌وه‌ی شه‌ره‌ف" ، ئه‌مه‌ش دوا به‌دوای هه‌فته‌یه‌ک له کاری توندوتیژی که تیایدا به لای که‌م 16 له خۆپیشانده‌رانی دژ به حکومه‌تی میسری کوژران . له میانه‌ی پێکدادانیان له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی ئاسایشی میسری .
ژماره‌یه‌کی زۆر له میسریه‌کان توڕه وشێتگیربوون، دوای بینینی گرته‌یه‌کی ڤیدیۆیی که‌تیایدا خۆپێسانده‌رێکی ژن له لایه‌ن کۆمه‌ڵیک سه‌ربازی میسریه‌وه به سه‌ر زه‌ویدا راده‌کێشرێت و پێشێل ده‌کرێت و جله‌کانی له به‌ردا داده‌ماڵرێت.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه ، هێله‌ری کلنتنی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا ئه‌و کاره‌ی که به سووکایه‌تیـپـێکردنی به پلانداڕێژراو به ژنانی میسری ناوبرد ، ئه‌و ڕه‌فتاره‌ی مه‌حکوم کرد و گوتی ژنانی میسری ئه‌وانه‌ی خۆپـیشاندان ده‌که‌ن ڕوووبه‌ڕووی به‌دکاری ترسناک ده‌بنه‌وه.
هاوکات ئه‌نجومه‌نی له‌شکری میسری مه‌خابنی خۆی ده‌رده‌بڕێت له‌سه‌ر پیاده‌کردنی توندوتیژی له دژی ژنان و ئاماژه‌ی ئه‌وه‌شی دا که ڕێوشوێنی یاسای له دژی به‌رپرسانی ئه‌و کاره ده‌گرێته‌به‌ر.