بازاڕه‌کانی جیهیان هێشتاش له نیگه‌رانی و دڵه‌ڕاوکێدان به‌هۆی مه‌ترسیی قه‌رزه‌وه، له‌وانه دابه‌زینی ئاستی متمانه‌ی دارایی له‌لایه‌ن ده‌زگایStandard & Poors rating که بۆ یه‌که‌مین جاره‌و هه‌روه‌هاش به‌هۆی هه‌نگاوه‌کانی بانکی نێوه‌ندی ئه‌وروپاوه بۆ بوژاندنه‌وه‌ی باری ئابوری ئیتالیا و ئیسپانیا.
زۆرێک له بازاڕه‌کانی سه‌هم و سه‌نه‌د له ئاسیادا له‌مڕۆ دووشه‌ممه‌دا دابه‌زینی نرخیان به‌خۆوه بینیوه به ڕێژه‌ی 2 هه‌تا نزیکه‌ی له سه‌دا 4. هاوکات له‌گه‌ڵ کردنه‌وه‌ی واڵ ستریت له نیویۆرک نرخی سه‌هم و سه‌نه‌د له ئاستێکی نزمدابوون.
ڕێبه‌رانی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ڕه‌خنه‌یان له‌و دابه‌زینه‌ی ده‌زگای Standard & Poors rating گرتووه که ئاماژه‌یه‌که به‌وه‌ی ئه‌م ده‌زگایه له‌و بڕوایه‌دایه وه‌گه‌ڕخستنی سه‌رمایه له سه‌هم و سه‌نه‌دي حکومه‌تی ئه‌مه‌ریکادا هه‌نگاوێکی مه‌ترسیداره.