زۆرێک له چاودێرانی سیاسی له‌و باوه‌ڕه‌دان گه‌ڕانه‌وه‌ی نوێنه‌رانی کورد بۆ ناو هۆڵی په‌رله‌مانی تورکیا هه‌نگاوێکی گونجاوی سیاسی بووه و ڕۆڵی خۆشی ده‌بێت له هاوسه‌نگی هاوکێشه سیاسیه‌کانی ناو تورکیادا.
ڕاگری کۆلیژی یاسا و ڕامیاری له زانکۆی سلێمانی ده‌ڵێت به‌شدار بوونه‌وه‌ی نوێنه‌رانی کورد له ده‌سه‌ڵاتی یاسادانانی تورکیادا یانی جه‌خت کردنه‌وه له داواکانی گه‌لی کورد له‌ڕێی خه‌باتێکی سیڤیلیانه‌ی سیاسیه‌وه، که به پێویستیه‌کی گرنگیش ناودێری ده‌کات.
دکتۆر مارف عومه‌ر گوڵ ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر هاتوو حکومه‌تی تورکیا هاوکار نه‌بێت له‌گه‌ڵ پێکهاته‌ی کورددا له وڵاته‌که‌دا ئه‌وا پشتیوانیه‌کی گه‌وره له ده‌ستده‌دات.
به‌ڵێن ساڵح گفت و گۆی له‌گه‌ڵ دکتۆر مارف عومه‌ر گوڵ، ڕاگری کۆلیژی یاسا و ڕامیاری زانکۆی سلێمانی کردووه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 5:44 خوله‌که.