Accessibility links

دکتۆر مه‌حمود ده‌ڵێت ئه‌مڕۆ هه‌ڵوێستی لایه‌نی کوردی له ‌به‌غدا به‌ره‌و لاوازی ده‌ڕوات

  • Haider Karim

دکتۆر مه‌حمود ده‌ڵێت ئه‌مڕۆ هه‌ڵوێستی لایه‌نی کوردی له ‌به‌غدا به‌ره‌و لاوازی ده‌ڕوات

دکتۆر مه‌حمود ده‌ڵێت ئه‌مڕۆ هه‌ڵوێستی لایه‌نی کوردی له ‌به‌غدا به‌ره‌و لاوازی ده‌ڕوات

باسی ئه‌وه‌ له‌ ئارادایه‌ که‌ لیستی عێراقییه‌ی زۆربه‌ سونی و لیستی هاوپه‌یمانێتی نیشتیمانی شیعه‌کان هاوده‌نگن له‌سه‌ر هه‌موار کردنی ده‌ستوری هه‌میشه‌یی عێراقی که‌ ماده‌ی (140) یش ده‌گرێته‌وه‌.

جا سه‌باره‌ت به‌ پرسیاری ئه‌وه‌ی که‌ هه‌ڵوێست و تێڕوانینی لایه‌نی کوردی له‌ به‌رامبه‌ر هه‌وڵه‌کانی لیستی عێراقییه‌ و لیستی هاوپه‌یمانێتی نیشتیمانی بۆ هه‌موار کردنی ماده‌ی (140)ی ده‌ستووری عێراقی دکتۆر محمود عوسمان ئه‌ندامی سه‌ربه‌خۆ له‌ لیستی هاوپه‌یمانێتی کوردستانی له‌ په‌رله‌‌مانی عێراق له‌ وتووێژێکدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان حه‌یده‌ر که‌ریم ده‌ڵێت کوا لایه‌نی کوردی هه‌یه‌ و ده‌ڵێت که‌س له‌گه‌ڵ که‌س ڕاوێژ ناکات تا بزانن هه‌ڵوێستییان چییه‌. ده‌شڵێت وه‌کو کوتله‌کانی دیکه کۆبونه‌وه‌ و وتووێژمان له‌گه‌ڵ یه‌کتریدا نییه‌. ئێمه‌ هه‌موو به‌یه‌که‌وه‌ له‌ یه‌ک بینایه‌ا داده‌نیشین، به‌ڵام به‌گشتی وه‌زیر و په‌رله‌مانتا‌ر و سه‌رکردایه‌تی و هه‌رێم له‌گه‌ڵ یه‌ک عاده‌ته‌ن دانانتشن تا هه‌ڵوێستییا‌ن به‌رامبه‌ر به‌و شتانه‌ هه‌بێت.

دکتۆر محمود ده‌شڵێت به‌لای منه‌وه‌ لایه‌نی کوردی بایه‌خ به‌ کێشه‌کانی خۆی بدات باشتره‌ له‌وه‌ی زۆر خۆی سه‌رقاڵی کێشه‌ی لایه‌نه‌کانی دیکه‌ی عێراقی بکات. هه‌روه‌ها ده‌ڵێت ئه‌وه‌ی من ده‌یبینم کێشه‌کانی خۆمان تۆزی له‌بیر چووه‌ یا بووه‌ به‌ ژێره‌وه‌ی کێشه‌کانی تره‌وه‌، هه‌ر ئه‌وه‌شه‌ که‌ خه‌ڵکی کورد ڕه‌خنه‌ی لێ ده‌گرێت.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ‌، ماوه‌كه‌ی 8:03 خوله‌كه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG