ڕۆژی شه‌ممه و بۆ یه‌که‌م جار له پاش گه‌ڕانه‌وه‌ی له ئێرانه‌وه بۆ شاری نه‌جه‌ف ، مه‌لای ڕادیکاڵی شیعه‌کان ، موقته‌دا ئه‌لسه‌در ووتارێکی بۆ لایه‌نگرانی دا و تیایدا هێرشی کرده سه‌ر وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا و به هێزی داگیرکه‌ر ناودێری کردن و داوی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مریکای ده‌کرد.
موقته‌دا ئه‌لسه‌در ، ده‌ڵێت به هه‌موو شێوه‌یه‌ک به‌ره‌نگاری ئه‌و هێزانه‌ی ئه‌مریکا ببنه‌وه و مه‌رج نییه ئه‌و به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌یه‌ش هه‌ر ته‌نها چه‌کی تیا به‌کار بێت.
دکتۆر کامه‌ران مه‌نتک ، مامۆستای زانسته سیاسیه‌کان له زانکۆی سه‌لاحه‌دین ده‌ڵێت کاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی موقته‌دا و ئه‌و گۆڕانکارییه سیاسیانه‌ی له عێراقدا ڕووده‌ده‌ن هاوکاته له‌گه‌ڵ گۆڕانکارییه مه‌ترسیداره‌کانی هاوسه‌نگی هێز له وڵاته‌که‌دا.
له میانه‌ی گفت و گۆکه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ، دکتۆر کامه‌ران مه‌نتک ده‌شڵێت ئه‌وه‌ی موقته‌دا له ووتاره‌که‌یدا گوتویه‌تی په‌یامێکی ناوخۆیی ئاینزایه‌کی عێراقیه به په‌رده‌یه‌کی کۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه، له لایه‌ک بۆ نیشاندانی ناڕه‌زایی باڵی شیعه‌یه له عێراق و له لایه‌کی تریشه‌وه نیشاندانی ڕۆڵی ئێرانیشه که نایه‌وێت هاوکێشه‌ی سیاسی عێراق به ئاڕاسته‌یه‌کدا بڕوات و ڕۆڵی ئێران تیایدا لاواز بێت.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگییانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 6:18 خوله‌که.