له میانه‌ی سه‌ردانه‌که‌یدا بۆ وڵاتی میسر، سه‌ره‌ک وه‌زیری تورکیا ڕایگه‌یاند که پێویسته حکومه‌تی نوێی وڵاته‌که حکومه‌تێکی سیکیولار بێت. ئه‌م ڕاگه‌یاندنه‌ش کاردانه‌وه‌ی میسریه‌کانی به دوادا هات به‌تایبه‌تیش ئیخوان موسلیمینه‌کانی میسر و ده‌یانگوت ئه‌وه ده‌ستێوه‌ردانه له کاروباری ناوخۆیی وڵاته‌که‌یاندا.
دکتۆر جه‌بار قادر پسپۆڕی کاروباری سیاسی ڕۆژهه‌لاتی ناوه‌ڕاست ده‌ڵێت ئه‌و جۆره کارادنه‌وه‌یه‌ی ئیخوانه‌کان ئاماژه‌یه‌که که هێشتا ناتوانن ئاین له ده‌وڵه‌ت جیا بکه‌نه‌وه.
هاوکارمان به‌ڵین ساڵح گفت و گۆی له‌گه‌ڵ دکتۆر جه‌بار قادردا کردووه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 5:16 خوله‌که.