Accessibility links

دکتۆر فواد مه‌عسوم: ئه‌گه‌ر له‌ ناوخۆ کێسه‌ی سیاسی عێراق چاره‌سه‌رنه‌کرێت ده‌شێت وڵاتێک هه‌وڵی چاره‌سه‌رکردن بدات

  • Balen Salih

دکتۆر فواد مه‌عسوم

دکتۆر فواد مه‌عسوم

وابڕیاره‌ جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆکی عێراق ، سه‌رۆکایه‌تی کۆبونه‌وه‌یه‌کی لایه‌نه‌ سه‌ره‌کیه‌ سیاسیه‌کانی عێراق بکات به‌ مه‌به‌ستی چاره‌سه‌رکردنی قه‌یرانی سیاسی وڵاته‌که‌ .

دکتۆر فواد مه‌عسوم، سه‌رۆکی هاوپه‌یمانی کوردستانی له‌ په‌رله‌مانی عێراق ده‌ڵێت ئه‌و کۆبونه‌وه‌یه‌ له‌سه‌ر بنچینه‌ی ڕیکه‌وتنه‌که‌ی هه‌ولێر ده‌بێت ، چونکه‌ پێده‌چێت کاتێک خاڵه‌کانی ئه‌و ڕێکه‌وتنه‌ وورد ده‌کرێنه‌وه‌ به‌ مه‌به‌ستی جێبه‌جێکردن ناکۆکیه‌کانی دروست کردووه‌.

دکتۆر مه‌عسوم ده‌شڵێت دوو مه‌سه‌له‌ی سه‌ره‌کی ده‌شێت گفت و گۆیان له‌سه‌ر بکرێت ، یه‌کێکیان مه‌سه‌له‌ی ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی بۆ سیاسه‌ته‌ ستراتیژیه‌کانه‌ و ئه‌وی تریشیان پۆسته‌ ئاسایشیه‌کانی عێراقه‌.

هاوکارمان به‌ڵین سالح ، گفت و گۆی له‌گه‌ڵ دکتۆر مه‌عسومدا کردووه‌.

ده‌توانن له‌ ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه‌ بن که‌ ماوه‌که‌ی 6:26 خوله‌که‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG