Accessibility links

دکتۆر فوئاد حوسێن له‌ باره‌ی سه‌ردانی وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریکا بۆ هه‌رێمی کوردستان ده‌دوێت

  • Haider Karim

دکتۆر فوئاد حوسێن له‌ باره‌ی سه‌ردانی وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریکا بۆ هه‌رێمی کوردستان ده‌دوێت

دکتۆر فوئاد حوسێن له‌ باره‌ی سه‌ردانی وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریکا بۆ هه‌رێمی کوردستان ده‌دوێت

لیۆن په‌نێتای وه‌زیری به‌ر‌گری وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کان سه‌ردانی هه‌رێمی کوردستانی عێراقی کردو له‌ لایه‌ن مه‌سعود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانی عێراقه‌وه‌ پێشوازی لێ کرا.

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ له‌ کۆبوونه‌وه‌یه‌ک له‌ هه‌ولێر که‌ تێدا باڵیۆزی ئه‌مه‌ریکا له‌ عێراق و سه‌رۆک وه‌زیری هه‌رێمی کوردستانی عێراق ئاماده‌بوون، په‌نێتا و بارزانی وتووێژیان له‌سه‌ر کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له‌ عێراق و چه‌ند مه‌سه‌له‌یه‌کی دیکه‌ کرد.

دکتۆر فوئاد حوسێن سه‌رۆکی دیوانی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستانی عێراق له‌ وتووێژێکدا له‌ گه‌ڵ هاوکارمان حه‌یده‌ر که‌ریم گوتی وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریکا له‌م سه‌ردانه‌ی بۆ هه‌رێمی کوردستان حه‌زی کرد بیرو بۆچوونی سه‌رکردایه‌تی کورد و سه‌رۆکی هه‌رێم ده‌رباره‌ی کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له‌ عێراق بزانێت. دکتۆر فوئاد گوتیشی له‌ کۆبوونه‌وه‌که‌دا باسی ڕه‌وشی ده‌وڵه‌تانی ده‌وروبه‌ریش کرا.

دکتۆر فوئاد حوسێن سه‌باره‌ت به‌ کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له‌ عێراق گوتی هه‌ڵوێستی سه‌رۆکی هه‌رێم و سه‌رکرده‌کانی دیکه‌ی هه‌رێمی کوردستانی عێراق ڕوونه‌ و له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌وه‌یه‌ که‌ تا ئێستا دیاره‌ له‌شکری عێراق و هێزه ئه‌منییه‌کانی ئاماده‌یی ته‌واویان نییه‌، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن عێراق بپارێزن و پاراستنی عێراق هێشتاش یارمه‌تی ده‌وێت. ئه‌مه‌ قسه‌ی سه‌رکردایه‌تی کورد و سه‌رۆکی هه‌رێم نییه‌. به‌ڵکو قسه‌ی سه‌رکرده‌کانی هێزی سوپای عێراقه‌. به‌ڵام ئه‌مه‌ مه‌سه‌له‌یه‌ بڕیارێکی فیدڕاڵییه‌ و بڕیارێکی هه‌رێمی نییه ‌و پێویسته‌ حکومه‌تی عێراق هه‌ڵوێستی له‌‌م باره‌یه‌وه‌ هه‌بێت.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 7:08 خوله‌كه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG