Accessibility links

بەهۆی خۆپیشاندانەکانی لایەنگری فەلەستینییەکانەوە، زانکۆی کۆڵومبیا ئاهەنگی سەرەکی دەرچوونی خوێندکاران هەڵدەوەشێنێتەوە


زانکۆی کۆڵومبیا لە ئەمەریکا ڕایگەیاند مەراسیمی ئاهەنگە گەورە و سەرەکییەکەی دەرچوونی خوێندکارەکانی هەڵدەوەشێنێتەوە، ئەمەش لە نێوەندی خۆپیشاندانی لایەنگرانی فەلەستینییەکاندا، بەڵام لەم هەفتەیە و هەفتەی دواتردا ئاهەنگی دەرچوونی بچووکتر ساز دەکات. ئاهەنگەکان لەسەر ئاستی بەشەکان دەبن.

بەرپرسانی زانکۆکە لە بەیاننامەیەکدا وتییان " لەسەر بنەمای فیدباکی خوێندکارەکانمان، بڕیارماندا سەنگ بخەینە سەر ڕۆژانی وانەکان و مەراسیمەکانی ئاهەنگی دەرچوون لەسەر ئاستی بەشەکان، کە تێیاندا خوێندکارەکان بڕوانامە وەردەگرن، هەروەها بڕیارماندا مەراسیمە گەورەکەی ئاهەنگی دەرچوونی خوێندکاران هەڵبوەشێنینەوە کە بڕیار بوو لە 15 ی مانگی پێنجدا بەڕێوەبچێت."

لە 7 ی مانگی 10 دا چەکدارانی حەماس هێرشییان کردە سەر ئیسڕائیل و نزیکەی 1200 کەسییان کوشت کە زۆربەیان هاووڵاتی سڤیل بوون، هەروەها نزیکەی 250 کەسیشیان وەکو بارمتە گرت. دوای ئەو هێرشە، ئیسڕائیل بەڵێنیدا حەماس لە ناوببات، هەڵمەتێکی سەربازیی لە غەززە دەستپێکرد کە بەرپرسانی تەندروستی غەززە دەڵێن بووەتە هۆی کوژرانی زیاتر لە 34,500 کەس، زۆربەیان ژن و منداڵ بوون. هێرشەکانی ئیسڕائیل وێرانکاریی لە غەززەدا خستووەتەوە و زۆربەی دانیشتوانەکەی ئاوارە کردووە.

خۆپیشاندانەکانی زانکۆکانی ئەمەریکاش وەکو دەرخستنی پشتیوانییەکە بۆ فەلەستینییەکان.

پێشتریش زانکۆی ساوثێرن کالیفۆرنیا ئاهەنگی دەرچوونی سەرەکی خوێندکارەکانی هەڵوەشاندەوە و هاوکات ڕێگەیدا ئاهەنگەکانی دیکەی دەرچوونی خوێندکاران لەسەر ئاستی بەشەکان بەردەوام بن.

سەرچاوە/ دەنگی ئەمەریکا

XS
SM
MD
LG