Accessibility links

چین رەتی دەکاتەوە هێزەکانی زیاد کردبێت لەسەر سنووری کۆریای باکوور


چین ڕەتی کردەوە هێزەکانی زیاد کردبێت لەسەر سنووری کۆریای باکوور دوای کوژرانی زڕ براکەی سەرۆک کیم جۆنگ ئونی سەرۆکی کۆریای باکوور لە مالیزیا

کۆریای باشوور و ئەمەریکا دەڵێن زڕ براکەی سەرۆکی کۆریای باکوور کیم جۆنگ نام لەلایەن بەکرێگیراوانی کۆریای باکوورەوە کوژراوە. کۆریای باکووریش ڕەتی دەکاتەوە.

هەفتەی پێشوو هەندێک لە میدیاکانی هۆنگ کۆنگ ڕایانگەیاند کە چین سەربازی زیاتری ناردووە بۆ سنووری نێوانی چین و کۆریای باکوور دوای ئەوەی کیم لە فڕۆکەخانەی کوالا لامپور کوژرا.

لەلای خۆشییەوە ڕێن گواکیانگ وتەبێژی وەزیری بەرگری چین وتی " لەبارەی ئەو هەواڵانەشەوە کە دەڵێن چین هێزەکانی زیادکردووە لەسەر سنووری چین و کۆریای باکوور، ئەو هەواڵانە هەموویان بێ سەرچاوەن و تەواو دروستکراون."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG