Accessibility links

تیلەرسن و یانگ باس لە باشترکردنی پەیوەندییەکانی نێوان ئەمەریکا و چین دەکەن


وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ڕایگەیاند ڕێکس تیلەرسن و کاربەدەستی باڵای چین یانگ جیێچی باسیان لە باشترکردنی پەیوەدنییە ئابووریەکانی نێوان هەردوو وڵات کردووە کە بەرژەوەندی بۆ هەردوولا هەبێت.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا لە بەیاننامەکەدا وتیشی تیلەرسن و یانگ لە ماوەی کۆبوونەوەکەیاندا هەردووکیان جەختیان لە پەیوەندییەکی بەردەوام کردۆتەوە لەنێوان دوو وڵاتەکەدا و هەروەها باسیان لە بەرنامەی ئەتۆمی کۆریای باکووریش کردووە.

هەروەها لای خۆشیانەوە دەزگای هەواڵی شینخوای چینی ڕایگەیاند یانگ وتویەتی چین ئامادەیە لەگەڵ واشنتندا کار بکات بۆ ئەوەی گفتوگۆکان لە هەموو بوارەکاندا باشتر بکەن و پەیوەندییەکانیان فراوانتر بکەن و ڕێز لە یەکتر بگرن بۆ پاراستنی بەرژەوەندییە سەرەکییەکانی هەردوو وڵات.

هەروەها شینخوا لە سەرزاری یانگەوە ڕایگەیاند ئەمە پەیوەندییەکانی نێوان ئەمەریکا و چین باشتر دەکات و وا لە پەیوەدنییەکان دەکات بەردوام بن کە ئەوەش نەک هەر بۆ دوو وڵاتەکە بەڵکو بۆ هەموو جیهان شتێکی باش دەبێت.

شایەنی باسە کۆبوونەوەکە نوێترین هەوڵە بۆ چاککردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان چین و ئەمەریکا، هەروەها وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکاش ڕایگەیاند یانگ داوای لە تیلەرسن کردووە سەردانی پەکین بکات و تیلەرسنیش پێی باش بووە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG