کاربه‌ده‌ستان ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ڕایانگه‌یاند که‌وا تا ئێستا گیان له‌ده‌سـتدانی 1072 که‌س تۆمار کراوه و زیاتر له 600 که‌سی تریش بێ سه‌روشوێنن. ئه‌و لافاوانه کاری کردۆ‌ته سه‌ر 28 پارێزگا و نزیکه‌ی 140 ملیۆن که‌س.
نیگه‌رانی نوێ هه‌یه له‌سه‌ر دوو ڕوباری که له‌سه‌ر سنووری چین له‌گه‌ڵ کۆریای باکوره، ئاژانسی هه‌واڵی شینوا ده‌ڵێت ئاستی ئاو له‌وێ گه‌شتۆته ڕاده‌یه‌کی مه‌ترسیدار. به‌رزبوونه‌ی ئاستی ئاو له ڕوباره‌کانی یالو و تومین بۆی هه‌یه ببێته مایه‌ی کاره‌سات و هه‌ژاری له کۆریای باکور.
لافاوی سنووری هه‌رێمی جیلینی چین تا ئێستا بووه‌ته مایه‌ی گیان له‌ده‌سـتدانی به لایه‌نی که‌م 74 که‌س و ئاواره‌بوونی زیاتر له 800 هه‌زار که‌س. هیچ ڕاپۆرتێک سه‌باره‌ت به زیانه‌کانی ئه‌و لافاوه له دیوی کۆریای باکوردا نیـیه.