ده‌سه‌ڵاتداران له شیلی ده‌ڵێن پـیاوێـکی پاکسـتانی ته‌مه‌ن 28 سـاڵ ده‌سـتگیرکراوه پاش ئه‌وه‌ی چووه‌ته ناو باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریکا له سـانتیاگۆی پایته‌خت و ئاسه‌واری که‌ره‌سـته‌ی ته‌قه‌مه‌نی به جله‌کانیـیه‌وه بووه.
ڕۆژی سێشه‌ممه کاربه‌ده‌سـتان گوتیان ئه‌و که‌سه که به‌پـێی ناسـنامه‌که‌ی ناوی محه‌مه‌د سه‌یف ئور ڕه‌حمانه ڕۆژی دووشه‌ممه ده‌سـتگیرکرا کاتێـک ئامێری هه‌ستکردن به که‌ره‌سـته‌ی ته‌قه‌مه‌نی له شـوێنی پـشـکنینی باڵیۆزخانه‌که ئاگاهی دا. ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی خۆجێی ده‌ڵێن ئه‌م که‌سه له مانگی یه‌که‌وه له شیلیـیه به مه‌به‌سـتی خوێندن له بواری گه‌شت و گوزار و کارکردن له ئوتێـلدا.
تا ئێسـتا ڕوون نیـیه چ جۆره که‌ره‌سـته‌ی ته‌قه‌مه‌نی به جله‌کانیـیه‌وه دۆزراوه‌ته‌وه. لێـکۆڵه‌ره‌وان به مه‌به‌سـتی کۆکردنه‌وه‌ی زانیاری شوێنی حه‌وانه‌وه‌که‌یان له سـانتیاگۆ پشـکنیـوه.
له واشـنتن، ده‌مڕاستی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه پی جه‌ی کرۆلی گوتی ئه‌م که‌سه بۆ بابه‌تێـکی په‌یوه‌ست به کونسوڵخانه سه‌ردانی بالیۆزخانه‌که‌ی کردووه. گوتیشی ئه‌مه‌ریکا هاوکاری ته‌واوی ده‌سه‌ڵاتدارانی شیلی ده‌کات له لێـکۆڵینه‌وه‌کاندا.