وەزیری بەرگری ئەمەریکا جەیمس ماتیس وتی سوریا چەکی کیمیایی هەڵگرتووە و ڕێکەوتنەکەی پێشێل کردووە کە بەپێی ڕێکەوتنەکە دەبوو هەرچی چەکی کیمیایی هەیە لە کۆگاکانیدا لاببات
ماتیس لە سەردانێکیدا بۆ ئیسرائیل بە ڕۆژنامەنوسانی وت " هیچ گومانێک نیە لەلای کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لەوەی کە سوریا چەکی کیمیایی هەڵگرتووە و ڕێکەوتنەکەی پێشێل کردووە ، هیچ گومانێکمان لەوەدا نیە."
کاتێکیش کە پرسیاری لێکرا سەبارەت بەوەی کە سوپای سوریا فڕۆکەکانی گواستۆتەوە بۆ بنکەیەکی ڕوسی لە لازقییە ، ماتیس وتی " گومان لەوەدا نیە کە لە ڕۆژەکانی کۆتاییدا فڕۆکەکانیان بڵاوکردەوە."
سەرچاوەر / ڕۆیتەرز