Accessibility links

ڕاپـۆرتێـک سەبارەت بە سەردانەکەی ئاشتۆن کارتەر بۆ هەولێر


بۆ جاری دووەمە ئاشتون كارتەر وەزیری بەرگری ئەمەریكا سەردانی هەرێمی كوردستان دەكات و لە فرۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر یەكەم هەنگاوی چاوی بە سەرباز و راوێژكارانی ئەمەریكا كەوت لە هەولێر و دواتر لە گەڵ مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان كۆبووەوە، لە بارەی سەرەدانی كارتەر بۆ هەرێم و كۆبوونەوەی لە گەڵ سەرۆكی هەرێم، عەلی حوسێن ئەندامی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ دەنگی ئەمەریكا رایگەیاند لەم رۆژانە كومەڵێك بابەتی گرنگ هاتونەتە پیش یەك لە وانە بەرنامە هەیە بۆ ئەوەی هەوڵ بدرێت موسڵ و ناوچەكانی دەوروبەری رزگار بكرێت، رزگاركردنی موسڵ پێویستی بە كورد و پێشمەرگە هەیە و لە هەمان كاتیشدا پێویستی بە پشتگیری هاوپەیمانی نێودەوڵەتیە لێرەشدا تاكید تەداخولاتی دەوروبەریش هاتوونەتە ناو لە لایەك ئێران هاتووە و لە لایەكی تریش توركیا، لە هەمان كاتیشدا رەنگە بووچۆنی جیا هەبێت بە نیسبەت ئەمەریكا و هاوپەیمانەكانی و بوچوونی بەغدا و خەڵكی تریش سەبارەت بە تەداخولی هەندێك دەوڵەتی دەوروبەر.

لای خویەوە ئاری هەرسین سەرۆكی لیژنەی پێشمەرگە لە پەرلەمانی كوردستان بۆ دەنگی ئەمەریكا راگەیاند لە هەموو شتێك گرنگتر ئەوەیە كە ئەمەریكا چەك و تەقەمەنی بە هەرێمی كوردستان بدات بە تایبەتی تەقەمەنی چونكە گەر چەكت بدەنێ بەڵام تەقەمەنی نەبێت هیچ سودێكی نابێت.

ئەو ئەندامەی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان هەروەها وتی" سەرەدانی ئاشتۆن كارتەر بۆ هەرێمی كوردستان بۆ كۆمەڵیك بابەتە یەكێك لەو بابەتانە بۆ دروستكردنی هەماهەنگی زیاترە لە نێوان هێزی پێشمەرگە و هەرێمی كوردستان و ئەوانەی كە بەشدارن لە شەڕەكە و نزیككردنەوەی بۆچونەكانیش بۆ ئەوەیە گرفتەكانی كە لە رووی سیاسی هەن كاریگەری لە بواری سەربازی و بواری هاوپەیمانی نەكات بۆ تێكشكاندنی داعش.

دوای ئەوەی كە كۆبوونەوەی كارتەر لەگەڵ بارزانی كۆتایی هات چاوەڕێ دەكرێت كەوا وەزیری بەرگری ئەمەریكا راستەوخۆ هەرێمی كوردستان بەجێ بهێڵیت. سەرەدانی كارتەر دوای ئەوە هات كە باراك ئۆباما سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا رایگەیاندبوو وڵاتەكەی ھێرشەكانی بۆسەر چەكدارانی داعش چڕتر دەكاتەوە.

XS
SM
MD
LG