سه‌رۆکی بورما ثین سین په‌یمانی داوه به گوته‌ی خۆی قۆناغی دووهه‌می چاکسازی ده‌سـتپـێبکات که به مه‌به‌ستی گه‌شه‌دانه به ئابو‌ری له مێژه سیستی ئه‌و وڵاته هه‌ژاره.
شایه‌نی گوتنه له‌و ده‌مه‌وه‌ی سه‌رۆکی وڵات له ساڵی ڕابردووه‌وه ده‌سه‌ڵاتی گرتووه‌ته ده‌ست ، جه‌نه‌راڵی پـێشوو ڕابه‌رایه‌تی چه‌ندان ریفۆرمی سیاسی له بورمادای کردووه، له‌وانه ئازادکردنی به سه‌دان له به‌ندکراوانی سیاسی و هه‌روه‌ها ڕێگه‌دان به گه‌راندنه‌وه‌ی گروپی ئۆپۆزیسیۆن بۆ نێو کاروباری سیاسی.
به‌ڕێز ثین سین سه‌رۆکی بورما ئه‌مڕۆ له گوته‌یه‌کی په‌خشی ته‌له‌ڤزیۆنیدا گوتی، قۆناغی دووهه‌می چاکسازی له وڵات‌دا، مه‌سه‌له‌ی یاسایه‌کی په‌یوه‌ست به وه‌به‌رهێنانی راسته‌وخۆی بیانی له خۆده‌گرێت، ئه‌و یاسایه‌ی به گوته‌ی سه‌رۆک که له دانیشتنی داهاتووی په‌رله‌ماندا ده‌ربازده‌کرێت و ده‌شڵێت له یه‌که‌مین ساڵی پـۆستی سه‌رۆکایه‌تیدا حکومه‌تی نیشتیمانی به خێرایی کاری له‌سه‌ر چاکسازی سیاسی و ئاشته‌وایی نیشتیمانی کردووه و له‌م ساڵه‌وه به‌دوا ئه‌وان کار له‌سه‌ر قۆناغی دووه‌می ریفۆرمسازی ده‌که‌ن که بۆ گه‌شه‌کردنی وڵات و باشکردنی باری ژیانی هاوڵاتیانه.
هاوکات له وته‌که‌یدا سه‌رۆکی بورما ئاماژه‌ی ئه‌وه‌ی دا حکومه‌تی وڵات کۆنتڕڵی خۆی له‌سه‌ر چه‌ند پـیشه‌سازیـیه‌کی سه‌ره‌کی خاوده‌کاته‌وه، به‌ڵام گوتیشی حکومه‌ت له پـێناو به ئه‌نجام گه‌یاندنی ئامانجه‌کانی پـێویستی به کۆمه‌کی نێونه‌ته‌وه‌یی و وه‌به‌رهێنان ده‌بێت.