Accessibility links

بی بی سی: کوژرانی دوو فریاگوزاری سەرەتایی بەریتانی سەر بە داعش لە عێراق


دەزگای هەواڵی بی بی سی ڕایگەیاند دوو فریاگوزاری سەرەتایی بەریتانی وازیان لە خوێندنەکانیان هێناوە لە سودان و لەگەڵ کۆمەڵێک خوێندکاری تردا چوونەتە ناو داعشەوە.

ڕاشیگەیاند ئەحمەد سامی خزر و هیشام فەزلڵا سەرەتای هەفتەی پێشوو کوژراون و باوەڕ وایە خزر لە قافڵەیەکدا کوژرابێت لەکاتێکدا هەوڵیداوە لە موسڵ ڕابکات کە هێزەکانی عێراق بە پاڵپشتی ئەمەریکا هەوڵدەدەن هەموو شارەکە لەدەستی داعش دەربکەنەوە.

وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیاشلەلای خۆیەوە وتی ناتوانێت دڵنیابێتەوە لە کوژرانیان.

شایەنی باسە ئەوان کۆمەڵێک خوێندکاری بەریتانی بوون کە بە ڕەچەڵەک سودانی بوون ژمارەیان9کەس بووە و لە زانکۆی خەرتوم کۆلێژی پزیشکی و تەکنەلۆجیا بوون لە ساڵی 2015دا چوونەتە ناو داعشەوە. بی بی سی وتیشی پێنج بەریتانی تر لە هەمان زانکۆ دوای ئەوان چوونەتە ناو داعشەوە و تاکو ئێستا چواریان کوژراون.

دەزگای ئاسایش دەڵێت نزیکەی 850 بەریتانی گەشتیان کردووە بۆ عێراق و سوریا هەواڵی کوژرانی ژمارەیەک لەوانەیان پێدراوە.

شایەنی باسە هەفتەی پێشوو هاوڵاتیەکی بەریتانی بە ناوی ئەبو زەکەریا بەریتانییەوە لە هێرشێکی خۆکوژیدا خۆی تەقاندەوە بە هێزە عێراقییەکاندا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG