کاربه‌ده‌سـتانی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێن سه‌رۆک باراک ئۆباما بیری له چه‌ند بژاریه‌ک کردۆته‌وه به‌ر له‌وه‌ی فه‌رمان به‌و هه‌ڵمه‌ته له‌شـکریـیه بدات ئه‌وه‌ی تیایدا ئۆسامه بن لادن کوژرا.
سه‌رۆک ئۆباما له‌گه‌ڵ پـلانی ئه‌وه‌دا نه‌بووه ئه‌و شوێنه‌ی ڕێبه‌ری ئه‌لقاعیده ئۆسامه بن لادنی لێـبووه له باکوری ئیسلام ئاباد بۆردو‌مان بکرێت. کاربه‌ده‌سـتان گوتبوویان ئه‌و پـلانه که‌مترین مه‌ترسی بۆ سه‌ر ئه‌ندامانی له‌شـکری ئه‌مه‌ریکا ده‌بێت، به‌ڵام له‌وانه‌یه پاشان سه‌خت بێت دڵنیا بن له‌وه‌ی ئۆسامه بن لادن له‌وێـیه و کوژراوه.
کاربه‌ده‌سـتانی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێن هه‌روه‌ها سه‌رۆک ئۆباما داینابوو چاوه‌ڕێ بکه‌ن و به‌رده‌وامبن له چاودێریکردنی شوێنه‌که بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر دڵنیا بن له‌و زانیاریانه‌ی که به توندی ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌که‌ن ئه‌و که‌سه‌ی له ناو ئه‌و شوێنه‌دایه به ڕاستی ئۆسامه بن لادنه. له کۆتایـیدا به‌ڕێز ئۆباما سه‌رله‌به‌یانی هه‌ینی مه‌سه‌له‌که‌ی یه‌کلا کرده‌وه و فه‌رمانی به‌و کرده‌وه له‌شـکریـیه دا.
ڕۆژی دووشه‌ممه و له لێـدوانێـکی کورت‌دا له کۆشـکی سـپی، به‌رپـرسی دژه تێرۆر له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سه‌رۆک ئۆباما جان برێنان ورده‌کاری له‌سه‌ر هێرشه‌که دا و گوتی زوویه‌کی دووشه‌ممه یه‌که‌یه‌کی تایبه‌تی له‌شـکری ئه‌مه‌ریکا له هه‌لیکۆپـته‌ره‌وه به گوریس داباریونه‌ته سه‌ر شوێنه‌که له شـاری ئابوت ئاباد. پاشان چوونه‌ته ناو باڵه‌خانه‌ی سه‌ره‌کی و له‌وێ له‌گه‌ڵ ئوسامه بن لادن به شه‌ڕ هاتوون و گولـله‌یان ناوه به سه‌ریـیه‌وه.
جان برێنان گوتیشی ئه‌وان پـلانیان هه‌بووه بن لادن به زیندویی به‌رن.
گوتیشی ئه‌و ماوه‌ی 40 خولـله‌که‌ی که تیایدا کرده‌وه‌که ئه‌نجام درا کاربه‌ده‌سـتانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی له ئه‌وپه‌ڕی نیگه‌رانیدا بوون، له‌وانه سه‌رۆک ئۆباما که له کۆشـکی سـپیـیه‌وه چاودێری ده‌کرد.