جێـگری سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا جۆ بایدن ده‌ڵێت وڵاته‌که‌ی پابه‌ندی ئه‌و خشته کاتیه‌یه که بۆ کشـانه‌وه‌ی هێزه‌کانی له عێراق دانراوه، سه‌ره‌ڕای ئه‌و توندوتیژی و بنبه‌سـته سیاسیـیه‌ی دووچاری ئه‌و وڵاته بووه.
به‌ڕێز بایدن ڕۆژی یه‌کشه‌ممه و له که‌ناڵێـکی ته‌له‌فیزیۆنی ئه‌مه‌ریکاییدا ئه‌م لـێدوانه‌ی دا و گوتیشی دواکه‌وتنی عێراقیـیه‌کان له پـێـکهێنانی حکومه‌ته‌که‌یان شـتێـکی ده‌گمه‌ن نیـیه له وڵاتانی دیموکراسیدا.
هه‌روه‌ها دڵنیابوونی خۆشی نیشـان دا له به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی وڵاته‌که‌ی ده‌توانێت هێزه‌کانی له عێراق بۆ 50 هه‌زار سه‌رباز که‌م بکاته‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاسایشی ئه‌و وڵاته بکه‌وێته ژێر مه‌ترسـیـیه‌وه.