به ملیۆنان وڵاتی فه‌ڕه‌نسایی له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تی فه‌ڕه‌نسادا ده‌نگ ده‌ده‌ن که وه‌ها پێشبینی ده‌کرێت سه‌رۆکی ئێستای فه‌ڕه‌نسا کورسی ده‌سه‌ڵات له ده‌ست بدات پاش ته‌نها یه‌ک گه‌ڕی سه‌رۆکایه‌تی کردن.
به‌رزان فه‌ره‌ج ، نوسه‌ر و لێکۆڵه‌ره‌وه بنکه له پاریس ده‌ڵێت مه‌سه‌له‌ی سه‌روه‌ری فه‌ڕه‌نسا له‌م هه‌ڵبژاردنه‌ی وڵاته‌که‌دا شان به شانی فاکته‌ره‌کانی تر گرنگی خۆی هه‌یه به تایبه‌تی له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌یی فه‌ڕه‌نسادا.
له میانه‌ی گفت و گۆکه‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح ، به‌رزان فه‌ره‌ج ئاماژه‌ش به‌وه ده‌کات ده‌رفه‌ته‌کان له‌به‌رامبه‌ر کاندیدی پارتی سۆشیالیستی فه‌ڕه‌نسا فرانس هۆلاند کراوه ترن وه‌ک له نیکۆلاس سارکۆزی سه‌رۆکی ئێستای وڵاته‌که.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی وتووێژه‌که بن که ماوه‌که‌ی 5:30 خوله‌که.