پاش ڕاپۆرته‌که‌ی ده‌زگای نێونه‌ته‌وه‌یی وزه‌ی ئه‌تۆمی له‌سه‌ر به‌رنامه ناوه‌کیه‌که‌ی ئێران، ئیسرائیل جه‌خت ده‌کاته‌وه له‌وه‌ی به‌کارهێنانی هێزی له‌شکری به‌رامبه‌ر ئێران بژاره‌یه‌کی کراوه‌یه و ئه‌گه‌ریشی هه‌یه ئه‌گه‌ر کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی شکست بێنێت له‌وه‌ی به‌رنامه ناوکیه‌که‌ی ئێران ڕابگرێت.
بارام مه‌جیدخان، شاره‌زای کاروباری سیاسی ئێران ده‌ڵێت ئه‌گه‌ری لێدانی ئێران له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه هه‌میشه کراوه‌یه ، هه‌رچه‌نده هێشتاش وه‌ک ده‌ڵێت ده‌رفه‌تێك بۆ چاره‌سه‌ری سیاسی ماوه.
له میانه‌ی گفت و گۆکه‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، بارام مه‌جیدخان ده‌شڵێت ڕووسیا دیپلۆماسیه‌تیه‌کی هه‌نگاو به هه‌نگاوه له گه‌ڵ ئێران‌دا و ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی ئێران به به‌هاری عه‌ره‌به‌وه دیار ده‌کات سوریایه و پێده‌چێت فشاره‌کان له ڕێی سوریاوه بخرێنه سه‌ر کۆماری ئیسلامی ئێران.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌روه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 6:43 خوله‌که.