هاوکاتی کۆبونه‌وه‌که‌ی له‌گه‌ڵ جۆ به‌ینه‌ر ، سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا، سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق جارێکی تریش جه‌خت ده‌کاته‌وه له‌وه‌ی هێزه سه‌ربازیه‌کانی وڵاته‌که‌ت ئاماده‌ن و له تواناشیاندایه ئه‌رکی پاراستنی عێراق له ئه‌ستۆ بگرن.
سه‌باره‌ت به کشانه‌وه‌ی هێزه سه‌ربازیه‌کانی ئه‌مریکا له عێراق له واده‌ی دیاریکراوی خۆیدا، به‌پێی ڕێکه‌وتنی ستراتیژی نێوان به‌غدا و واشنتۆن ، ئازاد ئه‌بوبه‌کر ، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی کوردستانی ده‌ڵێت یه‌که‌م به‌هۆی ئه‌و ڕه‌وشه‌ی له عێراقدا هه‌یه و دووه‌میش به‌هۆی بارودۆخی ناوچه‌که پێویست به درێژکردنه‌وه‌ی ماوه‌ی مانه‌وه‌ی هێزه سه‌ربازیه‌کانی ئه‌مریکا هه‌یه.
به‌ڕێز ئه‌بوبه‌کر ده‌شڵێت ئه‌وه‌ی له ڕاگه‌یاندنه‌کاندا کاربه‌ده‌ستانی عێراقی باسی ده‌که‌ن زۆر جیاوازه له‌گه‌ڵ ڕای ڕاسته‌قینه‌ی خۆیاندا.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 6:06 خوله‌که.