ڕابه‌ری دیموکراتخوازی بورمی خانم ئان سان سوچی ئاماده‌ی دانیشتنێکی په‌رله‌مانی سویسری بووه، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ بۆ ماوه‌یه‌کی کورت نه‌خۆشکه‌وت و حکومه‌تی سویسری ناچار کرد ئێواره‌خوانێک هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه.
ئه‌مڕۆ گرووپی مافه‌کانی مرۆڤی ناسراو به لێبوردنی نێو نه‌ته‌وه‌یی له ته‌لاری په‌رله‌مانی سویسری پـێشـوازی له ئان سان سوچی کرد و خانمی ناوبراو گوێبیستی تاووتوێکردنێکی په‌رله‌مانی سویسری بوو.
ئان سان سوچی خاوه‌نی خه‌ڵاتی نۆبڵی ئاشتی له شاری بێرنی پایته‌ختی سویسرا چاوی به کاربه‌ده‌ستانی حکومه‌تی ئه‌و وڵاته که‌وت و ئاماده‌بووانی به هاواری ستایش‌کردن و تاجه گوڵینه پێشـوازیان لێکرد.
ئه‌وه‌ی شایه‌نی باسه له دره‌نگانێکی ئه‌مڕۆدا ئان سان سوچی به‌ره‌و ئۆسلۆ به‌ڕێ ده‌که‌وێت و سبه‌ینێ شه‌ممه وتاری په‌سه‌ندکردنی خه‌ڵاتی نۆبڵی ئاشتی له مێژ چاوه‌ڕوانکراو پێشکه‌ش ده‌کات خه‌ڵاتی ئاماژه پێدراو له ساڵی 1990 پێشکه‌ش به ئان سان سوچی کرابوو.
ئه‌وه‌ی جێی ئاماژه‌یه دوێنێ خانم سوچی داوای لێبوردنی کرد بۆ ئاماده نه‌بوونی له کۆنفراسێکی ڕۆژنامه‌وانی و گوتی که به هۆی گه‌شتی ئاسمانی دورودرێژ ئه‌و شه‌كه‌ته.
ئه‌مه یه‌که‌م سه‌ردانی ئان سان سوچیـیه بۆ ئه‌وروپا له ماوه‌ی 24 ساڵدا. نابراو به‌ر له‌وه‌ی له کۆتای ساڵی 2010 ئازاد بکرێت، پتر له 14 ساڵ زیاتری له نێو بورمادای به ده‌ست به‌سه‌ری جۆراو جۆر به‌سه‌ر برد.