که‌شـتی ئاسمانی ئه‌تلانتس ئه‌مڕۆ هه‌ینی به دوایـین ئه‌رک به‌ره‌و وێزگه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی ئاسـمان به‌ڕێکه‌وت و ئه‌مه 135 هه‌مین و هه‌روه‌ها دوایـین فڕینی که‌شتیـیه له ماوه‌ی ته‌مه‌نی 30 سـاڵه‌ی پـرۆگرامی که‌شـتی ئاسـمانیدا.
له‌و باره‌یه‌وه ئاژانسی واڵای ئاسـمانی ناسا گوتی نزیکه‌ی یه‌ک ملیۆن که‌س له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی بنکه‌ی ئاسـمانی که‌نه‌دی له فلۆریدا گردبوونه‌وه بۆ ته‌ماشـاکردنی دیمه‌نی هه‌ڵـدانی مێژووی که‌شـتی ئاسـمانی ئه‌تلانتس. هاوکات کارمه‌ندانی به‌شی کۆنتڕۆڵی هه‌ڵـدانی که‌شـتیـیه‌که ده‌ڵێن ئه‌مه کاتێـکی پـڕسۆزه بۆ ئه‌وان.
چوار ئه‌ندامی تاقمی ئه‌تلانتس پـێداویسـتی و که‌ره‌سـته‌ی یه‌ده‌ک و تاقیکردنه‌وه‌ی زانسـتی له ماوه‌ی 12 ڕۆژدا ده‌گه‌یه‌نـنه وێزگه‌ی ئاسـمانی.
ئه‌وه‌ی جێی ئاماژه پـێـکردنه که‌شـتی ئاسـمانی ئه‌تلانتس له ماوه‌ی 30 سـاڵی ڕابردوودا کاری سه‌ختی بۆ پـرۆگرامی ئاسـمانی کردووه، ئه‌وه‌ی مرۆڤی گه‌یاندووه‌ته ئاسـمان. هه‌روه‌ها ڕۆڵێـکی سه‌ره‌کی هه‌بووه له بنیادنان و به‌ڕێوه‌بردنی وێزگه‌ی ئاسـمانی نێونه‌ته‌وه‌یی و ئه‌نجامدانی ئه‌و ئه‌رکه گرنگانه‌ی دیکه‌ش.
ئه‌وه‌ی جێی ئاماژه‌یه کۆتایی‌هاتنی پـرۆگرامی که‌شـتی ئاسـمانی ئه‌تلانتس ئه‌مه‌ریکا به که‌شـتی ئاسمانی خۆی ئه‌وه‌ی مرۆڤ ڕه‌وانه‌ی ئاسـمان ده‌کات ده‌هێڵێته‌وه.