دکتۆر بایه‌زید حه‌سه‌ن ئه‌ندامی لیستی گۆڕان له په‌رله‌مانی عێراق ده‌ڵێت پێکنه‌هێنانی حکومه‌تی عێراقی بۆشایی به‌ڕێوه‌به‌ردن و ئاسایشی و سیاسیشی له وڵاته‌که‌دا دروستکردوه و ئه‌وه‌ش وایکردووه کۆنه به‌عسیه‌کان و ده‌سته و تاقمه‌کانی سه‌ر به ئه‌لقاعیده ده‌ستبکه‌ن به پیلانی تێکده‌رانه له عێراقدا.
له میانه‌ی گفت و گۆکه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ، ئه‌م ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌ی عێراق ده‌شڵێت هێشتاش هێزه ئاسایشیه‌کانی عێراق ماویانه که بتوانن به ته‌واوه‌تی پارێزگاریی له باری ئاسایشی عێراق بکه‌ن ، له به‌رئه‌وه‌ش پێویستیان به پشتیوانی هێزه سه‌ربازیه‌کانی ئه‌مریکا ده‌بێت تا کۆنترۆڵی هه‌موو پارێزگاکانی عێراق بکه‌ن، به تایبه‌تی ئه‌و پارێزگایانه‌ی بنکه‌کانی تێرۆریستانی لێن.
ده‌توانن له‌ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 5:40 خوله‌که.