Accessibility links

ئازەربایجان دەڵێت ئەرمینیا ڕازی بووە بە گەڕاندنەوەی ' مێژوویی ' چوار گوند بۆ ژێر دەسەڵاتی ئازەربایجان


وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئازەربایجان ئایخان حاجیزادە ڕۆژی هەینی وتی ئەرمینیا ڕازی بووە بە گەڕاندنەوەی چوار گوند بۆ ژێر دەسەڵاتی ئازەربایجان کە دەکەونە سەر سنووری نێوان دوو وڵاتەکە.

حاجیزادە لە ئێکس نوسیویەتی چوار گوندەکە لە سەرەتای ساڵەکانی نەوەدەکانەوە لەلایەن ئەرمینیاوە دەستییان بەسەرداگیراوە و گەڕاندنەوەیان " ڕووداوێکی مێژووییە کە لە مێژە چاوەڕوان دەکرا."

وەزارەتی دەرەوەی ئەرمینیا لە بەیاننامەیەکدا وتی دوو وڵاتەکە گەیشتوون بە ڕێککەوتنێکی سەرەتایی لەسەر چوار کەرت کە دەکەونە سەر سنوورە جێناکۆکی لەسەرەکە.

ئازەربایجان وتی گەڕانەوەی چوار گوندەکە مەرجێکی پێشوەختی پێویستە بۆ ڕێککەوتنێکی ئاشتی بۆ کۆتایی هێنان بە ململانێکەی نێوان دوو وڵاتەکە کە زیاتر لە 30 ساڵە بەردەوامە. دوو وڵاتەکە پێشتر هەردووکییان سەر بە یەکێتی سۆڤیەت بوون.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG