هه‌ڵبژاردنه‌کانی مه‌جلیسی شۆرای ئیسلامی ئێران زۆری نه‌ماوه، به‌ڵام ئایا تا ئێستا پارت و رێکخراوه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له‌و باره‌یه‌وه هه‌ڵوێستی خۆیان روون کردونه‌ته‌وه؟
عارف باوه‌جانی سه‌رۆکی پارتی سه‌ربه‌ستی کورستان له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ل به‌شی کوردی ئه‌مریکا ده‌ڵێت ئێمه وه‌کو پارتی سه‌ربه‌ستی کوردستان و پارتی سوسیاک دیموکراتی کوردستان- کۆمه‌ڵه که هاوپه‌ێمانی ئێمه‌یه وه‌کو دوو پارتی کوردی له یه‌کمین به‌یاننامه‌ی خۆماندا له هه‌موو خه‌ڵکی کوردستان داوامان کردووه به هیچ شێوه‌یه‌ک له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا به‌شداری نه‌که‌ن وه به گوێره‌ی ئه‌و زانیار‌انه‌ی که هه‌مانه و سه‌ردانی چه‌ن له پارته‌کانمان کردووه زۆربه‌ی پارت و رێکخراوه‌کان به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌کان ناکه‌ن. باوه‌جانی ده‌ڵێت به داخه‌وه زۆربه‌ی حیزبه‌کان به شوعار ده‌ڵێن گوێ له خه‌ڵک ده‌گرین، حیزبی خه‌ڵکین، به‌ڵام به کرده‌وه پڕس و ڕاوێژ به خه‌ڵک ناکه‌ن.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیه‌ی سه‌روه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 9:03 خولوکه