عه‌لی سـالم ئه‌لدقباسی سه‌رۆکی په‌رله‌مانی عه‌ره‌ب ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه داوای له سکرتێری گشتی کۆمکاری عه‌ره‌ب نه‌بیل ئه‌لعه‌ره‌بی کرد ده‌سـتبه‌جێ هه‌رچی چاودێرانی کۆمکاری عه‌ره‌به له سوریا بکشێنێته‌وه، ئه‌مه‌ش به‌هۆی پـێشێلکردنی ئه‌و ڕێـکه‌وتنه‌ی حکومه‌تی سوریا له‌گه‌ڵ کۆمکاری عه‌ره‌ب مۆریکرد بۆ ڕاگرتنی توندوتیژی.
دقباسی که سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مانێـکی 88 که‌سی ده‌کات ده‌ڵێت حکومه‌تی سوریا به ئاماده‌یی چاودێران گه‌وره و بچووکی خه‌ڵـکی سوریا ده‌کوژێت ئه‌وانه‌ی داوای ئازادی ده‌که‌ن.
پاشـان داوای له نه‌بیل ئه‌لعه‌ره‌بی کرد به زووترین کات کۆبوونه‌وه‌یه‌ک له‌سه‌ر ئاسـتی وه‌زیران بۆ ئه‌ندامانی کۆمکاره‌که سـازبکات تاوه‌کو هه‌ڵوێستی گونجاو له به‌رامبه‌ر ڕه‌وشه‌که وه‌ربگیرێت.
جێی ئاماژه پـێـکردنه په‌رله‌مانی عه‌ره‌ب یه‌که‌م لایه‌ن بوو کاتی خۆی داوای هه‌ڵپه‌ساردنی ئه‌ندامێتی سوریای له کۆمکاری عه‌ره‌ب کرد.