ئه‌منستی ئینته‌رناشناڵ واته رێکخراوی لێبوردنی ناڤ نه‌ته‌وه‌یی رۆژی پێنج شه‌ممه راپورتی ساڵی 2010 ی له‌سه‌ر پێشێلکاریه‌کانی مافه‌کانی مرۆڤ له جیهاندا بڵا کرده‌وه. سه‌باره‌ت به هه‌رێمی رۆژهه‌لاتی نێوه‌ڕاست ده‌ڵێت کاربه‌ده‌ستان له سه‌رانسه‌ری ئه‌م هه‌رێمه ئاماده نه‌بوونه رێز له ئه‌رکه‌کانیان بگرن بۆ پارستن و پـێشخستنی مافه‌کانی مرۆڤ.
هاوکارانمان له به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ژماره‌یه‌ک ڕاپـۆرت و گفتوگۆیان له‌و باره‌یه‌وه کردووه، ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستیان بن.