کۆنفراسى ئاوەدانکردنەوەى موسڵ لە شارى ئستەنبوڵى تورکیا بە بەشدارى هەر یەکە لە سەرۆکى پەرلەمانى عێراق و وەزیرى کشتوکاڵ و ژمارەیەکى زۆرى ئەندامانى پەرلەمان و ئەندامانى ئەنجومەنى پارێزگا و پارێزگارى موسڵ و بەرپرسانى ئیدارى و کارگێرى و وەزیرى ئابورى تورکیا دەستى بەکارەکانى کرد و دوو رۆژ دەخایەنێت.
خاڵس ئیشوع ئەندامى ئەنجومەنى پارێزگاى موسڵ و ئەندامى لیژنەى ئابورى و ئاوەدانکردنەوە بۆ دەنگى ئەمهریکا باس لە گرنگى و بەرنامەى کارى کۆنفراسى ئستەنبوڵ دەکات و دەڵێت کۆنفراسهکه گرنگى دەدات بە بوارەکانى دروستکردنی ئهپارتمان و خانوو بۆ هاوڵاتیانى هەژار و کەم دەرامەت، هەروەها پرۆژەکانى خزمەت گوزارى وەکو ئاو و ئاوەڕۆ و کارەبا و رێگاوبان و کەرتەکانى کشتوکاڵى و تەندروستى و گەشتیارى و خوێندن.
دهتوانن گوێبیسـتی دهقی ڕاپـۆرتهكه بن له ڕێـگهی كلیـكـكردنی ئهو فایله دهنـگیـیانهی سهرهوهی دهسته چهپ، ماوهكهی 2:24 خولهكه.