کۆمه‌ڵه‌ی عێراقی بۆ داکۆکیکردن له مافی ڕۆژنامه‌نووسان هۆشـداری ئه‌وه ده‌دات که‌وا هێرش و په‌لاماری یاخیبووان بۆ سه‌ر ڕۆژنامه‌نووسان زیاتربووه و هێزه ئاسایشیـیه‌کانی شـاری موسڵیش به خه‌وتوو ناوده‌بات.
ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی کۆمه‌ڵه‌که دوای ئه‌وه دێت که‌وا ئێواره‌ی دوێنێ کارمه‌ندێـکی دیکه‌ی که‌ناڵی ئاسـمانی موسڵیـیه به ناوی مازن مه‌ردان به‌غدادی له لایه‌ن چه‌ند چه‌کدارێـکی نه‌ناسراوه‌وه له باکوری شـاری موسڵ کوژرا.
یاسر ئه‌لحه‌مدانی به‌رپرسی ئۆفیسی موسڵی کۆمه‌ڵه‌ی عێراقی بۆ داکۆکیکردن له مافی ڕۆژنامه‌نووسان له لێـدوانێـکدا بۆ ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت موسڵ دووه‌م مه‌ترسیدارترین شـاری عێراقه له دوای به‌غدا له ڕووی مه‌ترسی بۆ کاری ڕۆژنامه‌نووسان، هه‌روه‌ها سه‌رسوڕمانی خۆشی نیشـان ده‌دات له ڕووداوی کوشـتنی مازن به‌غدادی که له نزیـک خاڵێـکی پـشکنینی سوپای عێراق ڕوویداوه.
ده‌توانن گوێبیستی درێژه‌ی ڕاپـۆرته‌که‌ی ئه‌میر گۆران په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له موسڵ بن له ڕێـگه‌ی ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 4 خوله‌كه.