وەکو کاردانەوەیەک لە بەرامبەر تیرۆرکردنى حسێن عەلى گۆران سەرۆکى لیستى هاوپەیمانى کوردستانى کە پێش چەند رۆژێکە روویدابوو سەرجەم ئەندامانى ئەو ئەنجومەنە بڕیاریان دا کارەکانیان هەڵپەسێرن و نەگەڕێنەوە سەر کارەکانیان ههتا ئەو کاتەى حکومەتى ناوخۆیى و هێزە ئاسایشیەکان ئەرکى پارێزگاریکردنى ئەندامەکان لە ئەستۆ دەگرن و سنوورێک بۆ ئەو پەلامارە بەردەوامانە دادەنێن کە دەکرێنە سەر ئەندامى ئەنجومەنەکە.
هەڤاڵ عەبدولڵا ئەندامى ئەنجومەنى قەزاى ناوەندى موسڵ لە لیستى کوردستانى بۆ دەنگى ئەمهریکا ئاشکراى کرد کوشتنى حسێن عەلى گۆران سەرۆکى لیستەکەیان لە پێش چاوى هێزە ئاسایشیەکان بوو و ئەوان هیچ هەڵوێستێـَکیان نەبووە. دەشڵێت بوونى ئەو هێزە تەنها بۆ پارێزگاریکردنە لە خۆیان. ئاماژە بەوەش دەکات ئەوان ئامادە نین بەو حاڵە لە موسڵ کار بکەن
لاى خۆشیەوە غەیاس سورچى ئەندامى مەڵبەندى موسڵى یەکێتى نیشتیمانى کوردستان بۆ دەنگى ئەمهریکا هێزە ئاسایشیەکانى موسڵ بە لاواز وەسف دەکات و دەشڵێت کاتى ئەوە هاتووە بەخۆمان پارێزگارى لە خۆمان و ئەندامانمان بکەین ئەگهر نا ئهوا جێگامان لەو شارە نابێتەوە.
دهتوانن گوێبیسـتی دهقی ڕاپـۆرتهكه بن له ڕێـگهی كلیـكـكردنی ئهو فایله دهنـگیـیانهی سهرهوهی دهسته چهپ، ماوهكهی 3:21 خولهكه.