له دانیشتنه‌که‌ی ڕۆژی شه‌ممه‌ی کۆمکاری عه‌ره‌بدا 18 وڵات ده‌نگیان بۆ هه‌ڵپه‌ساردنی ئه‌ندامێتی سوریا داوه و هه‌رسێ وڵاتی سوریا و لوبنان و یه‌مه‌ن به نا ده‌نگیان داوه و عێراقیش نه به ئا وه نه به نا ده‌نگی نه‌دا.
ئاڵا تاڵه‌بانی، ئه‌ندامی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندیه ده‌ره‌وه‌ییه‌کان له په‌رله‌مانی عێراق ده‌ڵێت ڕه‌وشه ئاڵۆزه‌که‌ی سوریا کاریگه‌ری به‌سه‌ر عێراقه‌وه هه‌یه بۆیه هه‌تا ئێستا نه حکومه‌ت و نه په‌رله‌مانیش خاوه‌نی دید و بۆچونێکی دیاریکراوی سیاسی خۆی نییه.
ئاڵا تاڵه‌بانی ده‌شڵێت به‌بێ هیچ گومانێک ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی حکومه‌تی عێراق کاریگه‌رییه‌کی نێگه‌تیڤانه‌ی ده‌بێت به‌سه‌ر ڕه‌وشی په‌یوه‌ندیه‌کانی نێوان عێراق و وڵاتانی عه‌ره‌بی، نه‌ک هه‌ر ئه‌و وڵاتانه‌ی به‌هاری عه‌ره‌ب گرتونیه‌ته‌وه به‌ڵکو وڵاتانی تریش.
به‌ڵێن ساڵح، گفت و گۆی له‌گه‌ڵ ئاڵا تاڵه‌بانی کردووه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 7:04 خوله‌که.