له ده‌مێکدا ئه‌ندامانی لیستی ئه‌لعێراقیه جه‌خت ده‌که‌نه‌وه له‌سه‌ر گرنگیی کۆنفرانسه نیشتیمانیه چاوه‌ڕوانکراوه‌که‌ی لایه‌نه عێراقیه‌کان بۆ چاره‌سه‌ر کردنی قه‌یرانی سیاسی عێراق ، به‌ڵام هه‌مان ئاستی ئه‌و هه‌سته له نێو لایه‌نه شیعه‌کانی عێراقدا به‌دی ناکرێت و به تایبه‌تیش له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی ده‌وڵه‌تی یاساوه.
ئاڵا تاڵه‌بانی ، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی کوردستانی ده‌ڵێت کێشه سیاسیه‌کانی عێراق ده‌ڕوات به‌ره‌و ئه‌وه‌ی ڕه‌هه‌ندی که‌سێتی وه‌ربگرێت، وه‌ک له‌وه‌ی بتوانرێت به شێوه‌یه‌کی بابه‌تیانه لێی بڕوانیت.
خانم تاڵه‌بانی ده‌شڵێت ڕوانینی ده‌وڵه‌تی یاسا له‌و کۆنفرانسه له‌وه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه که به‌لایه‌وه گرنگ نییه عێراقیه له په‌رله‌ماندا بێت یان نه‌بێت یانیش ته‌نانه‌ت له حکومه‌تیشدا، چونکه وه‌ک ده‌ڵێت ئه‌و کاته‌ی ئه‌ندامانی عێراقیه بایکۆتی دانیشتنه‌کانی په‌رله‌مانیان کرد هیچ شتێک نه‌گۆڕا و کۆبوونه‌وه‌کان به‌رده‌وام بوون و هه‌روه‌ها له حکومه‌تیشدا.
به‌ڵێن ساڵح گفت و گۆی له‌گه‌ڵ ئاڵا تاڵه‌بانی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی کوردستانی کردووه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌روه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی وتووێژه‌که بن، که ماوه‌که‌ی 6:39 خوله‌که.