ماڵئاوایی مامۆستا شێخ عیزه‌دین حوسێنی که‌سایه‌تی ئاینی کورد په‌روه‌ر له سوید به که‌لێنێکی گه‌وره بۆ کورد داده‌نرێت.
ئه‌حمه‌د ئه‌سکه‌نده‌ری لێکوڵه‌ری کاروباری ڕامیاری و ڕاوێژکاری مامۆستا له ههڤپهیڤینێگدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت مامۆستا له‌و ساڵانه‌ی که له سوید ده‌ژیا هیچ جیاوازیه‌کی نه‌بوو له‌سه‌ر چالاکی سیاسی وه هه‌ڵسوڕانی وه به په‌رۆشی بزوتنه‌وه‌ی کوردستان بوو،بۆیه ئه‌و ساڵانه‌ش که لێره بوو به‌رده‌وام بوو به چاوپێکه‌وتن له‌گه‌ڵ ده‌زکاکانی میدیادا و کۆبوونه‌وه و دیدار له‌گه‌ڵ که‌سایه‌تیه سیاسیه‌کان له هه‌موو به‌شه‌کانی کوردستان و هه‌روه‌ها بزوتنه‌وه‌کانی ئێران، وه به‌رده‌وام بوو له ده‌ربڕینی بیر‌و ڕاکانی بۆ گه‌شه‌کردنی کێشه‌ی کورد و پشتیوانیکردنی له بزوتنه‌وه‌ی ئازادی ودیموکراسی له ئێران و له ده‌ره‌وه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 7:07 خوله‌که.