Accessibility links

ژمارەیەک لە ئەندامانی چەند ڕێکخراوێکی بەهاناچون کە لە لایەن ئاسایشی عەفرینەوە دەسـتگیرکرابوون ئازادکران


پاش ئەوەی ئاسایشی عەفرین لە 8 ی ئەم مانگە نزیکەی 20 کەسی لە ئەندامانی چەند ڕێکخراوێـکی بەهاناچوون دەسـتگیرکردبوو، وا ئێسـتا هەموویانی ئازادکرد.

ئاسایشی عەفرین بە تاوانی مامەڵەکردن لەگەڵ لایەنانی بیانی دژ بە کانتۆنی عەفرین دەسـتگیریکردبوون. بەڵام ڕێکخراوەکان دەڵێن کاری خێرخوازییان ئەنجامداوە و سوودێـکی زۆریان بە خەڵکی عەفرین گەیاندووە.

ئامینە مستۆ پەیامنێری دەنگی ئەمەریکا لە شاری عەفرین ڕاپـۆرتی لەم بارەیەوە ناردووە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:02:08 0:00

XS
SM
MD
LG