Accessibility links

پارت و لایەنە کوردیـیەکان لە عەفرین کۆدەبنەوە


بۆ یەکەم جار لە پاش پـێدانی مۆڵەتی کارکردن بە پارتە سیاسیـیەکان لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی کانتۆنی عەفرینەوە، کۆمەڵێـک لە پارت و لایەنە سیاسیـیەکان لە ئۆفیسی پارتی ئەلوەحدەی دیموکراتی لە شاری عەفرین کۆبوونەوە.

کۆبوونەوەکە ئەنجامدرا بە مەبەستی تاووتوێکردنی کێشەکانی شەقامی کوردی و ڕەوشی خەڵکی عەفرین بە تایبەتی. باس لە ناکۆکی نێوان لایەنە کوردیـیەکان کرا لەگەڵ مەسەلەی فیدراڵی و سیستەمی حوکمڕانی و هەروەها هەڵوێستی وڵاتە زلهێزەکان لە بەرامبەر مەسەلەی کورد و پەیوەندی لەگەڵ ئۆپـۆزسیۆن و ڕژێم و ڕێکەوتنە سیاسیـیەکانی هەولێر و دهۆک.

بەشداربووان ڕایانگەیاند کە لەم قۆناغەدا مێژوویـیە دەبێت وتاری سیاسی کوردی یەک بێت.

جێی ئاماژەیە نە تەڤ دەم و نە ئەنجومەنی نیشتیمانی کوردی سوریا بە فەرمی ئامادەی کۆبوونەوەکە نەبوون، بەڵام پارتە بەشداربووەکان زۆربەیان لایەنگرانی ئەو دوو لایەنەن. لە کۆتاییدا 3 لە بەشداربووان دەسـتنیشـان کران تاوەکو کۆبووەی داهاتوو ڕێـکبخەن.

please wait

No media source currently available

0:00 0:03:32 0:00

XS
SM
MD
LG