به‌رپرسانی ناتۆ له ئه‌فغانستان ده‌ڵین له ئاکامی چه‌ند هێرشێک 5 سه‌ربازیان له ئه‌فغانستان کوژراون. ئه‌مساڵ خوێناوی‌ترین ساڵه بۆ هێزه‌کانی هاوپه‌یمان له‌و ده‌مه‌وه‌ی 9 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ده‌ستیپێکرد و به‌رده‌وامه .
ئه مڕۆ پـێـنجشه‌ممه به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێکی چێندراوی نێو جاده له خۆرئاوای وڵات 3 سه‌ربازی ناتۆ کوژران. هاوکات ته‌قینه‌وه‌یه‌کی دیکه له باشوری ئه‌فغانستان کوژرانی سه‌ربازێکی دیکه‌ی لێکه‌وته‌وه و سه‌ربازی پـێنجهه‌م له میانه‌ی هێرشێکی یاخیبوان له خۆرهه‌ڵاتی ئه‌فغانستان کوژرا و جگه له‌مه ورده‌کاری دیکه‌ی په‌یوه‌ست رانه‌گه‌یندران.
ئه‌وه‌ی شایانی باسه دوێنێ 6 سه‌ربازی هێزه‌کانی ناتۆ له ئه‌فغانستان کوژران.
ئه‌وه‌ی جێی ئاماژه‌یه فه‌ر‌مانده‌کانی ناتۆ هوشیاریان له‌مه‌ڕ زیادبوونی کاری توندوتیژی داوه، له‌و ده‌مه‌ی هێزه‌کانی ئه‌فغانی و هاوبه‌ندی هێرش ده‌که‌نه سه‌ر یاخیبووان و له‌م مانگه‌دا پتر له 35 سه‌ربازی ناتۆ کوژراون.
له لایه‌کی تره‌وه ئه‌مڕۆ ناتۆ ڕایگه‌یاند هێزه‌کانیان 2 ئه‌ندامی باڵای تاڵیبانیان له میانه‌ی کرده‌یه‌کی له‌شکریدا له پارێزگای غه‌زنی خۆرهه‌ڵات کوشت.