له چه‌ند ناوچه‌یه‌کی ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌فغانسـتان ژماره‌یه‌ک بۆمبی لاڕێ ته‌قیونه‌ته‌وه و له ئه‌نجامدا 12 که‌سی سیڤیلی ئه‌فغانی و سه‌ربازێـکی پـۆڵۆنی کوژراون.
وه‌زاره‌تی به‌رگری پـۆڵۆنیا ده‌ڵێت ڕۆژی هه‌ینی سه‌ربازێـکی کوژراوه و 5 سه‌ربازی دیکه‌ی له هه‌رێمی غازنی برینداربوون.
له لایه‌کی دیکه و هه‌ر له غازنی، ناتۆ ده‌ڵێت ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه له ناوچه‌ی قه‌ره‌باوغ بۆمبێـک ته‌قیوه‌ته‌وه و بووه‌ته مایه‌ی کوژرانی 3 کرێـکاری بیناسـازی و برینداربوونی 2 ی دیکه.
له ئێواره‌شـدا 9 کرێـکاری بیناسـازی به ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێـکی لاڕێ له بار کوناری هه‌رێمی کونار کوژران.