کاربه‌ده‌ستانی ئه‌فغانی ده‌ڵێن به‌هۆی هێرشێکی خۆکوژی به ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراو به لایه‌نی که‌م 2 که‌س له له‌شکه‌رگای پایته‌ختی هه‌رێمی هێلماندی ئه‌فغانستان کوژراون.
وته‌بێژێکی حکومه‌تی هه‌رێمه‌که داوود ئه‌حمه‌دی ڕایگه‌یاند ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه له سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی سێشه‌ممه له‌سه‌ر شه‌قامێکی قه‌ره‌باڵغ له ده‌ره‌وه‌ی بنکه‌یه‌کی پۆلیس ڕوویدا. به‌لایه‌نی که‌م 26 که‌سیش برینداربوون که 10 که‌س له‌وانه پۆلیس بوون.
تاڵیبان به‌رپرسیارێتی هێرشه‌که‌ی گرتووه‌ته ئه‌ستۆ.
شایانی باسه له‌شکه‌رگا یه‌کێکه له‌و7 ناوچانه‌ی که له‌مانگی حه‌وتدا به‌رپرسیارێتی ئاسایشی له هێزه بیانییه‌کانه‌وه درایه ده‌ست هێزه‌کانی ئه‌فغانی.
ئه‌م هێرشه‌ش ڕۆژێک پاش هێرشێک بوو له به‌شێکی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریکا له ئه‌فغانستان که بوو به هۆی کوشتنی هاوڵاتییه‌کی ئه‌مه‌ریکای و برینداربوونی که‌سێکی دیکه.