سه‌رۆک وه‌زیرانی به‌ریتانیا ده‌یڤد کامیرۆن ده‌ڵێت کارمه‌ندی فریاگوزاری به‌ریتانی که له ئه‌فغانسـتان ڕفێندرابوو له میانه‌ی هه‌ڵمه‌تێـک بۆ ڕزگارکردنی گیانی له‌ده‌سـتداوه، پـێـده‌چێت له لایه‌ن هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکاوه له کاتی هه‌وڵی ڕزگارکردنی کوژرابێت.
به‌ڕێز کامیرۆن له ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه گوتی کۆمانداری هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و ناتۆ له ئه‌فغانسـتان جه‌نه‌ڕاڵ ده‌یڤد په‌تریه‌س پـێی ڕاگه‌یاندووه که پـێده‌چێت لیندا نۆرگرۆڤ له ئاکامی ته‌قینه‌وه‌ی نارنجۆکێـک له لایه‌ن تیمی هێزه تایبه‌ته‌کانی ئه‌مه‌ریکاوه گیانی له‌ده‌سـتدابێت.
سه‌رۆک وه‌زیرانی به‌ریتانیا به په‌یامنێرانی ڕاگه‌یاند له له‌نده‌ن لێـکۆڵینه‌وه له ڕووداوه‌که‌ش ده‌کرێت. داکۆکیشی کرد له بڕیاری هه‌ڵمه‌تی ڕزگارکردنی.
نۆرگرۆڤ له ڕۆژی هه‌ینی له هه‌رێمی کونار له ئه‌فغانسـتان کوژرا. ئه‌و کارمه‌نده‌ی فریاگوزاریـیه له 26 ی نۆوه له گوندی دێوه‌گه‌ل له کونار ڕفێندرابوو.
ئه‌و خانمه 36 سـاڵ ته‌مه‌نه سه‌رۆکایه‌تی پـرۆژه‌یه‌کی USID ده‌کرد که ده‌زگایه‌کی گه‌شه‌پـێـدانی حکومه‌تی ئه‌مه‌ریکایه.