کاربه‌ده‌سـتانی ناتۆ ده‌ڵێن هێزه‌کانی نێونه‌ته‌وه‌یی و ئه‌فغانی به‌رپه‌رچی هێرشێـکی یاخیبووانیان داوه‌ته‌وه که کردبوویانه سه‌ر فڕۆکه‌خانه‌یه‌ک له ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌فغانسـتان.
به‌یانی چوارشه‌ممه چه‌کدارانی تاڵیبان به ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژکراو و ڕۆکێت هه‌ڵـدان په‌لاماری ئه‌و فڕۆکه‌خانه‌یه‌ی شـاری جه‌لال ئابادیان داوه.
له ڕاگه‌یاندنێـکی ناتۆدا هاتووه هێزه‌کان توانیویانه ڕێـگه له چه‌کداره‌کان بگرن له‌وه‌ی خۆیان به ناو بنکه ئاسـمانیـیه‌که‌دا بکه‌ن.
کاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن چه‌ند چه‌کدارێـک له هێرشه‌که‌دا کوژراون و به لایه‌نی که‌م 2 سه‌ربازیش برینداربوون. پاشـان ناتۆ گوتی له ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌فغانسـتان سه‌ربازێـکی به گولـله کوژراوه، به‌ڵام هیچ ورده‌کاری زیاتری نه‌دا.
تاڵیبان به‌رپـرسـیارێتی خۆی له‌م هێرشه‌ی بۆ سه‌ر ئه‌و فڕۆکه‌خانه‌یه ڕاگه‌یاند که یه‌کێـکه له گه‌وره‌ترین بنکه‌کانی ناتۆ له ئه‌فغانسـتان.
ئه‌م په‌لاماره‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه سێیه‌م هێرشه که له‌م چه‌ند مانگه‌ی ڕابردوودا کراونه‌ته سه‌ر ئه‌و بنکه‌یه‌ی ناتۆ له ئه‌فغانسـتان.