ڕۆژی پێنج شه‌ممه له سه‌رانسه‌ری کوردستانی ئیران‌دا بۆ بێزاری ده‌ربڕین له به‌رامبه‌ر سیدارهدانهکان، هه‌موو کار‌و بار و فرۆشگاکاندا داخرابوون.
عه‌بدوڵا موهته‌دی سکرتێری گشتی کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئیران له هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت وه‌ڵامدانه‌وه‌که به هۆی داخوازی پارت و رێکخراوه کوردیه‌کاندا بووه و جه‌خت له‌سه‌ر هاوده‌نگی و هاوبۆچونی لایه‌نه کوردیه‌کان ده‌کات.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆکه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 5:44 خوله‌كه.