Accessibility links

له درێژه‌‌ی سه‌‌ره‌‌دانه‌‌كه‌‌ی بۆ رۆژهه‌‌لاتی ناوه‌‌راست خانمی یه‌‌كه‌‌می ئه‌‌مریكا ده‌‌گاته یسرائیل - 2005-05-22


له درێژه‌‌ی سه‌‌ره‌‌دانه‌‌كه‌‌ی بۆ رۆژهه‌‌لاتی ناوه‌‌راست خانمی یه‌‌كه‌‌می ئه‌‌مریكی لاورا بوش گه‌‌یشته ئیسرائیل. ژنی سه‌‌رۆكی ئه‌مریكی ئه‌‌مرۆ شه‌ممه له ئوردنه‌‌وه گه‌‌یشته ئیسرائیل كه له ئوردن به‌‌شداری له كۆبونه‌‌وه‌‌ی ئابووری جیهاندا كرد. له كۆبونه‌‌وه كه‌‌دا خانم لاورا بوش گوتی ژن ده‌‌بیت رۆلێكی زیاتریان له حكومه‌‌ت و بواره‌‌كانی ئابووریدا هه‌‌بێت. وا چاوه‌‌رێده‌‌كرێت له ئیسرائیل خانمی یه‌‌كه‌‌م له‌‌گه‌‌ل ژنی سه‌‌رۆكی ئیسرائیل له ئۆرشه‌‌لیم كۆبێته‌‌وه‌‌و هه‌‌روه‌‌ها سه‌‌ره‌‌دانی هه‌‌رێمه‌‌كانی فه‌‌له‌‌ستینی بكات.

XS
SM
MD
LG