ئه‌ندامانی باڵای هه‌ردوو پارتی سیاسی یه‌کێتی نیشتمانی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان له شاری سلێمانی كوردستانی عێراق كۆبونه‌ته‌وه و له‌سه‌ر ووتوێژه‌كانیان بۆ ده‌ست نیشانكردنی سه‌رۆكی هه‌رێم ووتوێژ ده‌كه‌ن. باوه‌ڕده‌كرێت، مه‌سعود بارزانی - سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ ئه‌و پۆسته هه‌ڵبژێرێت.
له‌م باره‌یه‌وه، په‌یامنێری به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریكا له‌تیف نێروه‌یی له شاری سلێمانی كوردستانی عێراقه‌وه ڕاپۆرتێكی بۆ ناردووین و بۆ گوێگرتن له ته‌واوی ئه‌و ڕاپۆرته كلیكی ئه‌و ئۆدیۆ فایله‌ی لای سه‌ره‌وه‌ی ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه بكه.