كاربه‌ده‌ستانی میسری ده‌ڵێن ئه‌و هێرشی ته‌قینه‌وه‌یه‌ی كه ڕۆژی پێنج شه‌ممه له بازاڕێكی قاهیره‌دا ڕوویدا بووه هۆی كوشتنی دوو كه‌س كه یه‌كێكیان فه‌ره‌نسی بوو.
كاربه‌ده‌ستان له سه‌ره‌تادا گوتیان ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه ووڵاتیه‌كی ئه‌مه‌ریكیشی كوشتووه، به‌ڵام له دوایدا ڕاگه‌یه‌ندرا كه قوربانی دووه‌م ووڵاتیه‌كی میسرییه كه باوه‌ڕده‌كرێت هێرشه‌كه‌ی ئه‌نجام دابێت. به لایه‌نی كه‌مه‌وه، 18 كه‌س بریندار بووه و پێك هاتبوون له ووڵاتی میسری و تورك و ئه‌مه‌ریكی و به‌ریتانی و ئیتالی و فه‌ره‌نسی.
هۆكاری ڕوودانی هێرشه‌كه‌ی ڕۆژی پێنج شه‌ممه كه له نزیك زانكۆی ئه‌لئه‌زهه‌ر ڕوویدا، ده‌ستبه‌جێ ئاشكرا نه‌بوو.