ئاژانسی ووزه‌ی ئه‌تۆمی نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌ڵێت هه‌وڵ ده‌ده‌ن بکۆڵنه‌وه له‌وه‌ی ئایا ئێران له ماوه‌ی ساڵانی 1980 کاندا، ڕازی بووه به وه‌رگرتنی زانیاری ناوه‌کی له زانایه‌کی باڵای پاکستانی که سه‌رۆکایه‌تی بازاڕی ڕه‌شی ووزه‌ی ناوه‌کی له‌و کاته‌دا کردووه.
موحه‌ممه‌د ئه‌لبه‌رادعی سه‌رۆکی ئاژانسی ووزه‌ی ئه‌تۆمی ناوه‌کی ده‌ڵێت ئێران دانی به‌وه‌دا ناوه که عه‌بدولعه‌زیز خان پێی ڕاگه‌یاندوون که‌وا ده‌توانن زانیاری ته‌واویان ده‌رباره‌ی ته‌کنه‌لۆژیای چڕکردنه‌وه‌ی یۆرانیۆم ده‌ست بکه‌وێت. به‌ڵام ئێران به‌شێک له‌و زانیارییه گرنگانه‌یان ڕه‌ت کردۆته‌وه که له‌وانه‌بوو له دروستکردنی چه‌کی ناوه‌کیدا به‌کار بهاتایه.
قسه‌که‌ری ئاژانسی ووزه‌ی ئه‌تۆمی نێونه‌ته‌وه‌یی مارک گوۆزدێکی ده‌ڵێت ئاژانسه‌که‌یان به‌ره‌وپێشچوونی به‌ده‌ست هێناوه له‌وه‌ی له‌و چالاکیانه‌ی ڕابوردووی ئێران تێ بگه‌ن که بۆ ماوه‌ی 20 ساڵه له جیهان شاردراوه‌ته‌وه. به‌ڕێز مارک ده‌ڵێت پاکستان یارمه‌تیمان ده‌دات له‌وه‌ی ئه‌و کێشه‌یه چاره‌سه‌ر بکه‌ین. هه‌روه‌ها زۆر گرنگه بزانرێت که ئایا به‌رنامه‌ی ناوه‌کی ئێران به ته‌واوه‌تی بۆ مه‌به‌ستی ئاشتیخوازانه‌یه هه‌روه‌کو تاران ڕاده‌گه‌یه‌نێت.
هه‌مان ئاژانس ده‌ڵێت ئێران ڕێگه به چوونی پشکنه‌رانی ڕێکخراوه‌که‌یان بۆ ئه‌و شوێنی ده‌زگا ناوه‌کیانه ده‌دات... له‌وانه یه‌کێکیان ناوچه‌یه‌کی له‌شکرییه و هێشتا چاوه‌ڕوانی گه‌یشتنی هه‌ندێ زانیاری له ئێران ده‌که‌ن که پێشتر به‌ڵێنی پێدابوون بۆیان بنێرێت.
دیپلۆماته‌کانیش ده‌ڵێن ئاژانسی IAEA به‌م زووانه بڕیار له‌سه‌ر ئێران ده‌رناکات، ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی کاتی زیاتر بۆ دانوساندنه‌کانی نێوان تاران و ووڵاتانی سه‌ر به یه‌کێتی ئه‌وروپا ته‌رخان بکرێت. ئێرانیش به شێوه‌یه‌کی خۆبه‌خشانه ڕازی بووه به ڕاگرتنی به‌رنامه‌ی چڕکردنه‌وه‌ی یۆرانیۆم و چالاکیه ناوه‌کیه‌کانی تری.